عەلی ئەحمەد ئیبراهیم دێزۆیی

عەلی ئەحمەد ئیبراهیم دێزۆیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی دێزۆ لە دایک بووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.


عەلی ئەحمەد ئیبراهیم دێزۆیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی دیزوو ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٤٥ ئاوارەى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵى ١٩٤٦ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزى زاخۆ بەفەرماندەیی عیسا سوار بۆتە پێشمەرگە. بەشداری چەندین شەڕ و داستانى کردووە لەوانە شەرى قشلەى دێرەبینى، گەلى سپی، عەین زالە، ڕەبیعە. پلەى سەرپەلى وەرگرتبوو.

ساڵى ١٩٧٥ لە نێوان زاخۆ و کانى ماسی شەهید بووە. لە گۆڕستانى گوندى بەرچى ناحیەى شێلادزێ بەخاک سپێرداوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر