عەلی مەحمود مرادخان کەیانی

عەلی مەحمود مرادخان کەیانی، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٨ شەهید بووە.


عەلی مەحمود مرادخان کەیانی، ساڵى ١٩٤٥ لە گوندی حەسەن ئاوای سەر بە ناحیەى سیروانى پارێزگاى هەڵەبجە لەدایک بووە، بارزانى نەمر نازناوى دایکى کوردستانى بە دایکى عەلى مەحمود بەخشیوە.

ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە شانەى نهێنى هێزی شەمێرانی سەر بە هێزی خەبات بۆتە ئەندام، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە لقی نەوڕۆلی هێزی شەمێران سەر بە هێزى خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٦٣ بەشدارى شەڕەکانى داستانى پردى زەڵم و شەڕى چیاى زۆزک لە ناحیەى دیاناى پارێزگاى هەولێر و شەڕەکانى دەڤەرى نەوڕۆڵى و دەڤەرى شەمێرانى لە پارێزگاى سلێمانى کردووە. ساڵى ١٩٦٤ پلەی سەرپەلى لە لقى نەوڕۆڵى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە.

ساڵى ١٩٦٨ لە یەکێک لە شەڕەکان و بەرپەرچدانەوەى هێرشى سوپاى عێراق لە دەشتى شارەزوور فیشەکى بەرکەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر