عەلی عارف ڕەحیم حەمەکەریم

عەلی عارف ڕەحیم، کادری شانەی نهێنی ناو شار بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٧ شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید عەلی عارف ڕەحیم حەمەکەریم، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی دەرەی مەڕ سەر بە ناحیەی بیارە لە دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی خوێندن بووە تا قۆناغی سەرەتایی لە بیارە خوێندووە، دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندنی قۆناغی ناوەندی ڕووی کردۆتە پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ١٩٨٧ لە نزیک خورماڵ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید عەلی عارف ڕەحیم لە کاتی قوتابی بوونی لە شاری هەڵەبجە و ساڵی ١٩٨٦ پەیوەندی لەگەڵ شانە نهێنیەکانی ناو شاری هەڵەبجە دروست کردووە، کە لەوکاتەدا شانەکان سەر بە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بوونە و شەهید سۆران ئیسماعیل پلەی کارگێڕی ناوچە بووە و سەرپەرشتیاری شانە نهێنیەکان کردووە.  

ساڵی ١٩٨٧ لە چالاکییەکدا لەناو شاری هەڵەبجە ئاشکرا بووە و چۆتەشاخ، بۆتە پێشمەرگە لەلای شەهیدی فەرماندە سەرداری حاجی حسێن دەرەقەیسەری کە فەرماندەی هێزێکی تایبەت بوو لەناو هێزی هەورامان و لقی چواردا.

ساڵی ١٩٨٧ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا و هانەی قوڵ کە هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووبووی هێزێکی زۆری سەربازی ڕژێمی بەعس بوونەوە، عەلی عارف ڕەحیم و هاوسەنگەرانی بە فەرماندەی شەهید سەردار دەرەقەیسەری لە شەقامی نێوان ناحیەی خورماڵ و ئەحمەدئاوا بۆسەیان بۆ کاروانە سەربازییەکە داناوە تا ڕێگەیان لێ بگرن و دەرفەتیان نەدەن بگەنە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ئەحمەد ئاوا، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان کاروانەکەیان تێکشکاندووە، بەڵام لە کاتی پاشەکشەی سەربازانی ڕژێمی بەعس، لەسەر قەڵای خورماڵەوە بەعسیەکان بە دۆشکە فیشەک بارانی هێزەکەی پێشمەرگەیان کردووە، لە ئەنجامدا فیشەکی دۆشکە بەر ملی عەلی عارف ڕەحیم کەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر