عەلی ساڵح تەمەر ماواتی

عەلی ساڵح تەمەر، ناسراو (عەلی ساڵح ماواتی)، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ماواتا لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.


عەلی ساڵح تەمەر، ناسراو (عەلی ساڵح ماواتی)، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ماواتا لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.

شەهید عەلی ساڵح تەمەر، ناسراو (عەلی ساڵح ماواتی)، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی ماواتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خێزاندار بووە، خێزاندار بووە.

ساڵى ١٩٥٤ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ عیسا سوار بۆتە پێشمەرگە. بەشدارى شەڕەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و گەلى زاخۆى دژى سوپاى عێراق کردووە. ساڵى ١٩٦٤ لە شەڕى گرکێ ئاخین بریندار بووە.
ساڵى ١٩٧٥ لە شەڕێک دژى لەشکرکێشى سوپاى عێراق لە نێوان زاخۆ و کانى ماسی شەهید بووە و تەرمەکەى لە گوندی کۆرکێ ناوچەی بەرچێ لە سنوورى ئامێدى بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر