عەلى شێخ عومەر مەلا حسێن بێرسیاڤى

عەلى شێخ عومەر مەلا حسێن بێرسیاڤى، ساڵى ١٩٠٣ لە گوندى بێرسیاڤ ناحیەی پیران قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٤٥ ئاوارەى ئێران بووە.


ساڵى ١٩٣١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشى یەکەمى بارزان(١٩٣١- ١٩٣٢) بە ڕێبەرایەتى شێخ ئەحمەد بارزانى کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ٣ى نیسانى ١٩٣٢ یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەى بەشدارى شەڕى دۆڵاڤاژى کردووە.

ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی دووەمى بارزان(١٩٤٣-١٩٤٥)کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٤٥ دوای نسكۆی شۆڕش چووەته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شداری لە كۆماری دیموكراتی كوردستاندا کردووه‌، لە هێزی بارزان بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕى نەغەدە و شنۆى کردووە. لە ٢٥ى ئازارى ١٩٤٧ لەبەرەى شنۆ شەهید کراوە.


سه‌رچاوه‌كان:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەبۆ عەبدوڵا باپیر

عەبۆ عەبدوڵا باپیر، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی درێ سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٣ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مامند غەزالی ئێدلبى

مامند غەزالی، ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ئێدلبى پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر