ساڵى ١٩٦٣ لە لێژنە ناوچەى ئامێدى بووەتە کادیر و سەرپەرشتى ڕێکخستنەکانى ناوچەى ڕێکان و دۆسکی و نێروەی کردووە، ساڵى ١٩٦٦ عەبدوڵڕەحمان محەمەد بەشداری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستانى لە گەڵاڵە کردووە، دواى کۆنگرە گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەى بەرپرسیارییەتى خۆى، تاوەکو ساڵى ١٩٧٠ لەوێ ماوەتەوە.
ساڵى ١٩٧٤ دواى ئەوەى حکومەتى عێراقى لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنامەى ١١ى ئازارى ساڵى ١٩٧٠ پەشیمان بووەو دژى گەلى کوردستان و شۆڕش شەڕى دەستپێکردەوە، عەبدوڵڕەحمان محەمەد کراوەتە کادیرى سیاسى و سەربازى لێژنە ناوچەى شێلادزێ.
ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، لە دەڤەرى شێلادزێ ماوەتەوە، بەر لە دەسپێکردنى شۆڕشى گوڵان چۆتە ڕێزى ئەو پێشمەرگانەى لە سەر سنوورى باکوور و باشوورى کوردستان بوون و بەردەوام بوون لە ئەنجامدانى چالاکى پارتیزانى.
ساڵى ١٩٨٨ دواى ئەنجامدانى پڕۆسەى بەدناوى ئەنفال لەلایەن ڕژێمى عێراق دژى خەڵکى سڤیلى کوردستان، بەسنوورى باکوورى کوردستان خۆى گەیاندووەتە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ساڵى ١٩٩١ بەر لە ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان خۆی گەیاندۆتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى شارى دهۆکى کردووە.
لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ بەهۆى ئەو خزمەتانەى کردووە لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.