عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.


عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە.  ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

ساڵی ١٩٦١ بەشداری لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رابەرایەتی  مستەفا بارزانیی نەمر دەکات.

 ساڵی ١٩٦٣ لە شەری بەناوبانگی دووەمی چیایی پیرس لەبەرگریکردنێکی قارەمانانە بە سەختی بریندار بووە، لەژیانی پێشمەرگایەتیی دا سێ جاربریندار بووە.

 ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) بووە، لەوێش وەک پێشمەگەیەکی ماندۆنەناس بەشداری لە شۆڕشی گوڵان كردووە، دوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوتەوە باشووری كوردستان لە قەزای سۆران نیشتەجێ‌ دەبێت.

رۆژی ٥ێ ئابی ٢٠٢٤ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

لە گۆرستانی گوندی بیەی سەر بە دەڤەری بارزانی قەزای میرگەسۆر بە خاك سپێردرا.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر