عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر

عەبدوڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ى خەڵکی کوردستان لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لە شارى ڕواندز شەهید دەبێت.


شەهید عەبدوڵڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٥١ لە گوندى بۆڵێی ناحیەى سیدەکانی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى شەشى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى نەلیوان بۆ ماوەى ساڵێک نیشتەجێ دەبێت، پاشان دەگەڕێتەوە عێراق و بۆ باشوورى عێراق دووردەخرێتەوە، دواى ماوەیەک دەگەڕێتەوە زێدى باب و باپیرانى، ساڵى ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتى عێراق بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێی دیانا ڕادەگوازرێنەوە.

ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و لەگەڵ عەزیز خانى باوکی بۆتە پێشمەرگە، لەشەڕەکانى چیاى زۆزک و حەسەن بەگ و گەروى عومەرئاغا و گەروی بێشە و چیاى گۆڕەز بەشدارى کردووە، ساڵى ١٩٩١ لەڕاپەڕینى جەماوەرى شارۆچکەى دیانا دژى دامودەزگاکانى حکومەتى عێراق بەشدارى دەکات، ساڵى ١٩٩٢ لە دواى دامەزراندنى سوپاى یەکگرتووى لەشکرى کوردستان و پێکهێنانى لیواى ٣٣ دەبێتە ئامرسریە، لە شەڕى داسەپاوى سەر خەڵکى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەبێتە ئامر مەفرەزە، لەشەڕەکانى دیانا و ڕواندز و حاجى ئۆمەران و قەسرێ و وەرتێ و دۆڵى خانەقا بەشدارى دەکات.

لە ٢٧ى کانوونى دووەمى ١٩٩٥ لەشەڕى وەرتێ بەسەختى بریندار دەبێت، دواى چاک بوونەوەى لەلیواى٦٢ لە سوپاى ٦ دەکرێتە مقەدەم، لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لەشەڕى ڕواندز بەسەختى بریندار دەبێت و شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر