عەبدوڵا دەروێش عەلی

عەبدوڵا دەروێش عەلی، ناسراو بە (عەبدوڵا دەروێش ئەرەدنی)، ساڵی ١٩٤٥ لە دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووەتەوە. هەڵگری مەدالیای بارزانی یە.


عەبدوڵا دەروێش عەلی، ناسراو بە (عەبدوڵا دەروێش ئەرەدنی)، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرەدن سەربە شارۆچکەی سەرسنگ لەقەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە لە دەڤەری دۆسکی ژێری و لەلای ئەسعەد خۆشەوی بۆتە پێشمەرگە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ لای سەعید خەلیل خۆشەوی و کاری ئیداری بەڕێوەبردووە، عەبدوڵا دەروێش ساڵی ١٩٦١ لە شەڕەکانی گوندی گەرمک و ساڵى ١٩٦٤ لە شەڕی دۆسکی ژێری بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٣ گەڕاوەتەوە بۆ هێزی دهۆک و کراوە بە بەرپرسی کۆگای چەک و تەقەمەنی هێز.

ساڵی ١٩٦٤ لەبارەگای لەشکری یەک لەدەڤەری بەرواری باڵا ئەرکی نووسینەکانی بەشی بێتەل و گەیاندنی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی قەسرێی دەڤەری باڵەکایەتی خولی برینپێچی بینیوە و دوای گەڕانەوەی بۆ لەشکری یەک، لەگوندی قومەیە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە نەخۆشخانەی شۆڕش لەژێر دەستی دکتۆر موشێ کە پزیشکێکی کریستیان بووە کاری کردووە، لەهەمان ساڵدا لە گوندی قەسرێ خولێکی شەش مانگەی بێتەلی بە پلەی باش لەلای نوری حەیدەری تەواو کردووە، دوای چەند مانگێک سەرلەنوێ بۆ دیتنی خولێکی تری بێتەل بە ئامێری نوێ ڕەوانەی گوندی ڕایات کراوە، دوای کۆتایی خولەکە لە بەشی بێتەل لە بارزان ئەرکی پێ سپێردراوە و ساڵی ١٩٧١ گواستراوەتەوە بۆ بارەگای بارزانی لە حاجی ئۆمەران.

ساڵى ١٩٧٤ دواى دەسپێکردنى شەڕ لەلایەن سوپاى عێراق دژى هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول، عەبدوڵا دەروێش ڕەوانەی ئێران کراوە و لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی شۆڕش کە دکتۆر شەفیق قەزاز بەرپرسی مەکتەبەکە بوو کاری کردووە. ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە،  سەرەتا لە شارى نەغەدە نیشتەجێ بووە و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ شاری ئەردەکان لە پارێزگای یەزد، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان.  

 ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە بۆ گوندی ڕاژان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دەزگای بێتەلی مەکتەبی سیاسی ئەرکی جێگری بەشی موخابەرەی مەکتەبی سیاسی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٥ لە بەشی موخابەرەی مەکتەبی سیاسی کە بارەگایەکەی لە لۆلان بووە کاری کردووە، ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی چووەتە گوندی کانی ساردک لە ناوچەی نێروە و ئەرکی بێتەلی سەرۆکی پارتی بەڕێوەبردووە و دوای شەش مانگ گەڕاوەتەوە بۆ گوندی ڕاژان.

ساڵى ١٩٩١ پێش دەسپێکردنى ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان، لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە قاسمە ڕەش بووە و دواتر هەنگاو بەهەنگاوی بەرەوپێش چوونی ڕاپەڕینەکان لەڕانیە، هەولێر، کۆیە، شەقڵاوە، پردێ و کۆڕێ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی بووە، دوای شکانی سوپای عێراق و دەستپێکردنی وتووێژەکان، سێ جار لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی چووەتە بەغدا.

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتى کوردستان بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کردووە، لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی  پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

فەقێ ئەحمەد پشدەری

ئەحمەد محەمەد ئەبوبەکر، ناسراو بە (فەقێ ئەحمەد پشدەرى)، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى دەلگە لە ناوچەى پشدەر لە ناحیەى هێرۆ سەر بە قەزاى قەڵادزێ پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٥٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ٤ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٩ وەک ئەندامى کۆنگرە بەشدارى لە کۆنگرەى نۆیەمى پارتى دیموکراتى کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید تەها عەلی

خالید تەھا عەلی ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای دھـۆک لەدایـــــک بـــــووە. ڕۆژی ٤ی نیسانی١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ بووەتەسکرتێری سەندیکای کرێکـارانی دھـۆک، دوای نسکۆی شۆرشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەساڵی ١٩٨٩ چووەتە وڵاتی نەمسا، ساڵی ١٩٩٩ گەراوەتەوە بۆ کوردستان، لە رۆژی ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەمید حەیدەر ئەرگوشی

حەمیـد حەیـدەر ئەحمەد، ناسراو بە (حەمید ئەرگۆشى)، لە دایک بووی گوندى ئەرگۆشى ناحیەى شێروان مەزنە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پـارتی دیمـوکراتی کوردسـتان کردووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەمەد بارزانى

خەمەد میـــرحەمەد فەتـــاح، ناسراو بە (خەمەد بارزانى)، ساڵى ١٩٤٩ لە ناحیەى گۆڕەتووی قەزاى مێرگەسۆر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ گوازراوەتە بۆ هێزى کاوەى لەشکرى کوردستان، ساڵى ١٩٧٧ لەلایەن هەواڵگرى ڕژێمى عێراق دەستگیرکراوە، لە ١٥ی کانوونى یەکەمى ٢٠١٠ لە کۆنگرى ١٣ى پارتی دیموکراتی کوردستان، میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە

زانیاری زیاتر

جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە

جەوهەر غەفور ئیسماعیل، ناسراو بە (جەوهەر ئاغاى غەفور ئاغاى لێوژە)، ساڵى ١٩٢٨ لە گوندی لێوژە لە ناحیەى ناودەشت لە قەزاى قەڵادزێ سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، لە ١٦ى ئابى ١٩٩٦ لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان، میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر