عەبدوڵا حەمەڕەشید عەزیز ئەحمەد

عەبدوڵا حەمەڕەشید، لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی زێوێی سەربە ناحیەی سەرچناری قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١١ی نیسانی ١٩٧٤ شەهید بووە.


شەهید عەبدوڵا حەمەڕەشید ناسراو بە عەبدوڵای حاجی ڕەشید زێوێ، لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی زێوێی سەربە ناحیەی سەرچناری قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جووتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار و خاوەنی دوو کوڕ و یەك کچ بووە. 

شەهید عەبدوڵا حەمەڕەشید، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی شەهید مەلا ڕەسوڵ سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. بەشداری شەڕەکانی سپیلک، دووکان، تاسلوجە، قوڵە پوشینە، ئاخجەلەر، خڕەی زێوێ، شەڕەکانی سەر ڕێگای نێوان دووکان- سلێمانی کردووە، دوو جار بریندار بووە، لە شەڕی زنجیرەی دووکان لە ساڵی ١٩٦٧ فیشەک بەر باڵی ڕاستی کەوتووە، ساڵى ١٩٦٩ لە بۆسەی شەقامی نێوان ئاخجەلەر و کەرکووک، فیشەک بەر ڕانی چەپی کەوتووە. ساڵی ١٩٦٨ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە. 

لە دوای ڕێکەوتنی ١١ی ئاداری١٩٧٠ و دامەزرانی فەوجەکانی پاسەوانى سنوور، پلەی ئامر فەسیڵی لە سریەی ٣ی فەوجی ٦ی سورداش وەرگرتووە.

ساڵی ١٩٧٤ دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لەلایەن سوپاى عێراق دژى هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول، عەبدوڵا حەمەڕەشید پەیوەندی بە شۆڕش کردۆتەوە و پلەی سەرلقی لە بەتالیۆنی سێی سورداشی هێزی ڕزگاری وەرگرتووە، هەر لە هەمان ساڵدا پلەی جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە.

لە ١١ی نیسانی ١٩٧٤ عەبدوڵا حەمەڕەشید فەرماندەیی هێزێکی ١٤٥ پێشمەرگەیی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزە سەربازیەی کە لە شاری کەرکووکەوە بەرەو سلێمانی و شارەزوور کەوتۆتە ڕێ، عەبدوڵا حەمەڕەشید و هاوسەنگەرنی لە نزیک بازگەی تاسلوجە، بۆسەیان بۆ هێزەکە داناوە و هەر لەوێدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەختی چەند کاتژمێری لە نێوانیان دروست بووە، لە ئەنجامدا عەبدوڵا حەمەڕەشید شەهید بووە و هاوسەنگەرانی تەرمەکەیان گواستۆتەوە گوندی زێوێ و لەوێ بەخاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر