عەبدوڵا حەمەدئەمین عەلی

عەبدوڵا حەمەدئەمین عەلی، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لە گەرووی سنین لەدەڤەری سیدەکان لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا بەگوولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید عەبدوڵا حەمەدئەمین عەلی ساڵی ١٩٧١ لە شارۆچکەی دیانا سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو، دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان ساڵی ١٩٩١پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆتە پێشمەرگە لەسوپای سیدەکان، لەشەڕەکانی دەڤەری سیدەکان و باڵەکایەتی بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لە گەرووی سنین لەدەڤەری سیدەکان لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا بەگوولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر