عەبدولڕەحمان محەمەد ڕەسول

عەبدولڕەحمان محەمەد ڕەسول لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید عەبدولڕەحمان محەمەد ڕەسول لە ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی پیرسوان سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تاکو شەشی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ساڵی ١٩٩٥دەبێتە پێشمەرگە لە سوپای ٦ لە سۆران، لە زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لە سەروەری یاسا لەدەڤەری سۆران بەشداربووە، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لە چیای دڕەبی بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر