شەهید عەبدولقادر ڕەشید میرزا، ساڵی ١٩٧٨ لە قەزای سیدەکان لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٦ بووەتە پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان، لە هەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لە دەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.