عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی

شه‌هید عەبدال حسۆ مەحمود كانیه‌لنجی، له‌ ساڵی ١٩٨٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به‌ هۆی تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید ده‌بێت.


عەبدال له‌ ساڵی ١٩٦٧ له‌ گوندی كانیه‌لنج سه‌ر به‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌دایكبووه‌، تا پۆلی سێی ناوه‌ندی خوێندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی عێراق- ئێران (١٩٨٠-١٩٨٨) هه‌ڵده‌گیرسێت وه‌كو هاوكارێك بۆ پێشمه‌رگه‌كان و یارمه‌تیده‌ریان ده‌چێته‌ نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حسۆ كانیه‌لنجی بابی یه‌كێك ده‌بێت له‌ فه‌رمانده‌كانی هێزی بارزان، بۆیه‌ لە هه‌ڵمه‌تی گرتنی مێرگه‌سۆر ساڵی ١٩٨٧ به‌شدار بووه‌.

ساڵی ١٩٨٧ حكومه‌تی عێراق به‌ هاوكاری جاشه‌كان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كان، به‌تایبه‌ت گه‌لی ڕه‌ش ده‌دات، چونكه‌ باره‌گای سه‌ره‌كی هێزیی بارزانی تێدابووه‌، بۆیه‌ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بكات تۆپبارانێكی سه‌ختیان ده‌كات، له‌ ٢١ی تەممووزی ١٩٨٧ له‌ چوارچێوه‌ی تۆپبارانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌سكۆ محه‌مه‌د فه‌قێ كانیه‌لنجی و عه‌لی حاجی به‌رده‌ری، عه‌بدالیش شه‌هید ده‌بێت و، هه‌رسێكیان له‌ گۆڕستانی گوندی ده‌ریاسۆری سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌خاك ده‌سپێردرێن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید

شێرزاد عەبدولڕەحمان حەمید، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕی ناوەخۆ لە چیای بۆڵێی دەڤەری سیدەکان شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر

ڕەزاق سەعید ڕەزاق قادر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە گوندى کەلێتەی دۆڵى خانەقاى قەزاى ڕواندز شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر