عومەر کەریم محەمەد شەریف

عومەر کەریم، ساڵی ١٩٤٧ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٨ بەشداری شەڕی قەرەداغ و ساڵى ١٩٦٩ شەڕی قەمچوغە و شەڕی جاسەنەی کردووە. لە ١٥ی کانونی یەکەمی ١٩٦٩ شەهید بووە.


عومەر کەریم، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی گورگە چیای سەربە ناحیەی عەربەتی دەشتی شارەزووری پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و جوتیاری بووە، تا قۆناغى  سەرەتایی خوێندووە. 

عومەر کەریم، ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە پەلی ئەحمەد سوریا وەیلی لە لقی یەک بە فەرماندەیی خالید ڕەباتی سەر بە بەتالیۆنی چواری قەرەداغ بەفەرماندەیی ملازم تاهیر شێخ ساڵحی هێزی قەرەداغی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٦٨ بەشداری شەڕی قەرەداغی کردووە، لەوشەڕەدا شێخ حسێنی باخچە شەهید بووە، ساڵى ١٩٦٩ شەڕی قەمچوغە و شەڕی جاسەنەی کردووە. 

لە ١٥ی کانونی یەکەمی ١٩٦٩ عومەر کەریم و پەلێک لە هاوسەنگەرانی لە چیای قەرەداغەوە دابەزیون بۆ دەشتی شارەزوور بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لە ناحیەی عەربەت، بەڵام لە گەشتنیان بە گوندی بێسانسۆری دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی  عێراق و عومەر کەریم شەهید بووە، هاوسەنگەرێکی بەناوی سالار بەهمەن بە سەختی بریندار بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانیەوە تەرمی شەهید عومەر کەریم دەگوازرێتەوە دەڤەری شارباژێڕ و لە گۆڕستانی گوندی بەرزنجە بە خاک دەسپێردرێت.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر