عومەر کەریم قادر حەمەئەمین

عومەر کەریم قادر ناسراوەبە (شەهید شەماڵ)، لە خوێندن دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک ڕووباری سیروان کەوتوونەتە بۆسەی ‌هێزەکانی یەکێتی شەهید بووە.


عومەر کەریم قادر حەمەئەمین، ناسراو به‌ شه‌هید كه‌مال، ساڵی ١٩٦٥ له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی له‌دایك بووه‌، دانیشتوی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بووه‌، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌ده‌ربه‌ندیخان خوێندووه‌.

ساڵی ١٩٨٣ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی تاگۆزیەکان کەسەربە هێزی سیروانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لەوکاتەدا عەزیز حەمەساڵح تاگۆزی فەرماندەی بەتالیۆنەکە بووە و جەلال لاوەرانی فەرماندەی هێزی سیروان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە گوندی جەرداسنەی سەربە قەزای شارەزوور نزیک ڕووباری سیروان، عومەر کەریم هاوسەنگەرانی کەوتوونەتە بۆسەی هێزێكی یه‌كێتی و  ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا عومەر کەریم (شەهید شەماڵ) گوله‌ی به‌ركه‌وتووه‌ و شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر