عومەر کەریم فەتاح

شەهید عومەر کەریم فەتاح قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری لە گوندی حەسەن‌ئاوا کەوتوونەتە ناو گەماڕۆی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و دوای دەستگیرکردنیان عومەر کەریم فەتاح و سێ هاوسەنگەری فیشەکباران کراون و شەهید بوونە.


شەهید عومەر کەریم فەتاح، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی حەسەن‌ ئاوای سەربە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خویندوویه‌تی.

ساڵی ١٩٦٣ لە ڕێگەی شانەی سەرەکی عەبدوڵا بەغدای سەربە ڕێکخراوی نەوڕۆڵی بۆتە پێشمەرگە لە لقی فەرەجی حاجی مەحمود کە سەربە بەتالیۆنی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. 

ساڵی ١٩٦٣ عومەر کەریم فەتاح لەگەڵ شەهید حەمە گوڵپی و دەستەیەک هاوسەنگەری گەڕاونەتەوە گوندی حەسەن‌ئاوا بۆ پشوویەکی کورت و دابینکردنی پێویستیەکانیان، بەڵام ئاشکرا کراون و هێزێکی زۆری ڕژێمی ئەوکاتی عێراق گەماڕۆی گوندەکەیان داوە و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، حەمە گوڵپی و چەند هاوسەنگەرێکی خۆیان دەرباز کردووە و عومەر کەریم فەتاح سێ هاوسەنگەری بە ناوەکانی کەریم فەتاح قادر، حاجی کەریم، ساڵح محەمەد عەلی دەستگیر کراون و لە دەروازەی گوندەکە فیشەکباران کراون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر