عومەر ئیسماعیل عەلی

عومەر ئیسماعیل عەلی، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٥ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لەدەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


شەهید عومەر ئیسماعیل عەلی لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی سپیارا لەدەڤەری خواکوڕك سەر بەقەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بوو، دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆتە پێشمەرگە لە سوپای سیدەکان، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا بەشداری کردووە، لەڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٥ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە گوندی لێلکان لەدەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر