عومەر عەلی تاهیر عومەر

عومەر عەلی تاهیر ساڵی ١٩٩١ بووە پێشمەرگە و بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ کردووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە هەولێر شەهید بووە.


شەهید عومەر عەلی تاهیر لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی بەلەبانی سەربە دەشتی شەڵغەی قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، عومەر عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی گەوهەر حەمەد ساڵح بووە و خاوەنی یەک کچ بووە بەناوی شەهیدا، بەهۆی تێکدانی گوندەکانەوە و ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٨٧ عومەر عەلی ئاوارەی شاری هەولێر بووە و لە نیشینگەی بنەسڵاوە نێشتەجێ بووە.

شەهید عومەر عەلی لە ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان دژ بە ڕژێمی بەعس بۆتە پێشمەرگە لە بەتاڵیۆنی سەید قادر کە سەربە هێزی دەشتی هەولێر بووە.

عومەر تاهیر بەشداری ئازادکردنی قەزای کۆییە و دەشتی کۆییە، قەزای شەقڵاوە، ناحیەی کۆڕێ، پارێزگای هەولێر لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ کردووە.

لە ١١ی ئاداری١٩٩١ لە ئازادکردنی پارێزگای هەولێر عومەر تاهیر لە نزیک بارەگای پارێزگا فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر