شەهید عومەر ساڵح خالند، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی بەنێنان سەربە شارۆچکەی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش پارێزگاى موسڵ لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەساڵی ١٩٩٦ بۆتە سەرلق لە سوپای سیدەکان، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری باڵەکایەتی و سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
سەرچاوە:
١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.