عوسمان کەریم قادر محەمەد

عوسمان کەریم ناسراو بە (عوسە ڕەش کەماڵانی)، ساڵی ١٩٣٥ لە پارێزگاى سلێمانى لەدایکبووە، لە ١٥ی ئابی ١٩٦٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٩ شەهید بووە.


عوسمان کەریم ناسراو بە (عوسە ڕەش کەماڵانی)، ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی کەماڵانی سەربە ناحیەی عەربەت پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندوو، خێزاندار و خاوەنی سی کوڕ و یەک کچ بووە. 

عوسمان کەریم، لە ١٥ی ئابی ١٩٦٥ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە پەلی حسێنی فارس سەربە بەتالیۆنی ٩ی شەهید دڵشاد بە فەرماندەیی شەهید فەتاح ئاغا، سەربە هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. 

ساڵی ١٩٦٩ عوسمان کەریم و چەند هاوسەنگەرێکی چوونەتە شاری سلێمانی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی لە گەڕەکی چوارباخ، دوای جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان تووشی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت بوونە لەگەل هێزێکى سوپاى عێراق و لە ئەنجامدا عوسمان کەریم شەهید بووە و هاوسەنگەرێکی بەناوی عومەرە زەرد بە سەختی بریندار بووە.   


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر