عوسمان ڕەحیم ئەحمەد ئەبابەکر

عوسمان ڕەحیم ئەحمەد ناسراو بە (عوسمان شێرە)، ساڵی ١٩٤١ لە پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە چەند شەڕێک بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٣ شەهید بووە.


عوسمان ڕەحیم ئەحمەد ناسراو بە (عوسمان شێرە)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی پیرداودی سەربە ناحیەی شەمامکی قەزای قوشتەپەی پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، 

عوسمان شێرە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی عەلی شەریفی سەربە بەتالیۆنی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٢ بەشداری شەڕی گوندی پیرداود و ساڵی ١٩٦٣ داستانی قەرەچوغ و داستانی دارەبزمارەى کردووە. ساڵی ١٩٦٢ لە شەڕی گوندی پیرداود، کە هێرشێکى سەربازی سوپاى ئەوکاتی عێراق بووە بۆسەر دەستەیەک پێشمەرگە، عوسمان شێرە تێیدا بریندار بووە و بە برینداری خۆی دەرباز کردووە. 

ساڵی ١٩٦٣ عوسمان شێرە و هاوسەنگەرێکى ویستوویانە بگەڕێنەوە چیای قەرەچوغ، بەڵام لە پشت گوندی قوچە بڵباس لە بناری چیای قەرەچو‌غ کەوتوونەتە بۆسەی سەرۆک جاشێکی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و لە سەرەتایی ڕووبەڕووبوونەوە، عەلی قادری هاوسەنگەرى شەهید بووە و عوسمان شێرە یەک کاتژمێر بە تەنیا بەرگری کردووە، بەڵام بەهۆی نەمانی فیشەک و پێداویستی شەڕ کردن لەلایەن جاشەکانەوە دەستگیر و هەر لە ناو گوندی قەچە بڵباس گولە باران کراوە و شەهید بووە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر