عوسمان ئەحمەد هەینی

عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید عوسمان ئەحمەد هەینی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی پیربەینان لە دەڤەری خواکوڕك سەربە قەزای سیدەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ئیستای سۆران لەدایک بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بوو. ساڵى ١٩٩٧ شەهدی کراوە.

ساڵى ١٩٩١دوای ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە سوپای سیدەکان بۆتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٧٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لە دەڤەری دەشتەهێرتی قەزاى سیدەکان بە دەستى چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر