شەهید عوسمان ئەحمەد هەینی ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی پیربەینان لەدەڤەری خواکۆڕك سەربە قەزای سیدەکان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بوو، دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان ساڵی ١٩٩١پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ساڵی ١٩٩٥ بۆتە پێشمەرگە لەسوپای سیدەکان، لەشەڕەکانی دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٨ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە گوندی نزاریە لەدەڤەری دەشتەهێرت بەگوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.