عوسمان ئەحمەد حەمەسور مەحمود

عوسمان ئەحمەد ناسراو بە (عوسمانە سور)، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی سەرگەڵو و بەرگەڵو، شەڕی تەلان، شەڕی دووکان، شەڕی دەربەند بازیان، شەڕی کلکەسماق و شەڕی گردی حاجی سلێمان کردووە. لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ شەهیدبووە.


شەهید عوسمان ئەحمەد ناسراو بە (عوسمانە سور)، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی گەڵنێری سەربە قەزای دووکانی پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچ بووە. 

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە قوەتی تەلان بە فەرماندەیی کوێخا سمایلی تەلان، سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی سەرگەڵو و بەرگەڵو، شەڕی تەلان، شەڕی دووکان، شەڕی دەربەند بازیان، شەڕی کلکەسماق و شەڕی گردی حاجی سلێمان کردووە. 

لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ عوسمانە سور و پەلێک هاوسەنگەری بە فەرماندەیی کوێخا سمایلی تەلان هێرشیان کردووە بۆ گرتنەوەی ڕەبایەی سوپاى عێراق لە گردی حاجی سلێمان کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی جاسەنە و چەمچوغە لە سنووری ناحیەی سورداشی سەربە قەزای دووکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا عوسمانە سور شەهید بووە و هاوسەنگەرانی لە گۆڕستانی گوندی سەرمۆرە بە خاکیان سپاردووە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر