ژیاننامە
عهبدولڕەحمان ته‌ها ئەحمەد ناسراوه به (عه‌ریف عهبدولڕەحمان)، ساڵی ١٩٢٠ له گوندی ئاژگه سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌لاحه‌ددین له قه‌زای شه‌قلاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، پێش چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت خێزاندار بووه و خێزانه‌كه‌ی به ناوی حه‌بیبه سادق، خاوه‌نی كوڕێك بوونه به‌ناوی ساڵح عهبدولڕەحمان، ساڵی ١٩٤٧ شەهید بووە.
خەباتنامە
عهبدولڕەحمان ته‌ها سه‌رباز بووه له سوپای پاشایەتی عێراق. جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ٦ى ئایارى ١٩٤٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتى سۆڤیەت دەدەن. لە ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت و له ڕێگای چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت شه‌هید بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
١- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه، (پیرمام - چاپخانه خه‌بات - ١٩٩٦ز)، ل ٢٧.
٢- عه‌بدولڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر - بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ١٥.
٣- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز)، ل ١٢٥.
٤- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٥- عه‌باس غه‌زالی میرخان، داستانی په‌ڕینه‌وه له ئاراس باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌ری پیلانی دوژمنان وردوخاش كرد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیمكراتی كوردستان، ژماره ٣٧١٤، هه‌ولێر، دووشه‌ممه ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز، ل ٣