عنایەت ئەحمەد مەحمود وەسالی

عنایەت ئەحمەد مەحمود پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە دەکات، لە ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.


ژیاننامە

عنایەت ئەحمەد مەحمود وەسالی لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی قوڵمیتکانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، دایکی ناوی سەبرییە و خاوەن چوار برایە بە ناوەکانی عەلی، لەتیف، تۆفیق، لە ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.


خەباتنامە

عنایەت ئەحمەد مەحمود لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لە لقی حەمەگوڵپی دەبێتە پێشمەرگە لە سنووری دەشتی شارەزوور و هەورامان، بەشداری سەرجەم داستانەکانی دەشتی شارەزوور دەکات، لە بەرواری ١ی تەممووزی ١٩٦٥ هێزی پێشمەرگە بۆسەیەکی بۆ کاروانی سەربازی حکومەتی عێراقی دادەنێن لە پردی زەڵم کە بەرەو شاری هەڵەبجە و هەورامان دەچوون، دوای شەڕێکی قورسی چەند کاتژمێری توانیویانە زریپۆشێکی دوژمن تێکبشکێنن، بەڵام بەهۆیی زۆری ژمارەی زریپۆشەکان و بۆردوومانی بەردەوام لە سەریان، عنایەت ئەحمەد و حەمە گوڵپی و حەمەعەلی ئێناخی دەچنە بەردەم زریپۆشەکانی تر و زریپۆشەکان بەسەر جەستەیاندا دەکەون و شەهید دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر