عارس مەلاک لاو باجۆ کانیەلنجی

عارس مەلاک لاو باجۆ کانیەلنجى، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندی کانیەلنج ناحیەی گۆڕەتوو قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی دووەمى بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە، ساڵى ١٩٤٦ لە کۆمار پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ١٩٦٢ شەهید بووە.


شەهید عارس مەلاک لاو باجۆ کانیەلنجى، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندی کانیەلنج ناحیەی گۆڕەتوو قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٤٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٤٧ دواى ڕوخانى کۆمار گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە زێدى خۆى نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی دووەمى بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٤٦ دووبارە لە هێزى بارزان بۆتەوە پێشمەرگە و بەرگرى لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد کردووە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى زۆرێک لە شەڕەکانى دەڤەرى بادینان دژى سوپاى عێراق کردووە، لەوانە شەڕى گەلى زاویتە، لۆمانا، سەرزێڕ، سەرى ئاکرێ، چیای پیرس، دەڤەرى سیدەکان و دەڤەرى باڵەکایەتى.

ساڵى ١٩٦٢ لە شەڕى زینى ماویلیان لەلایەن سوپاى عێراق شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر