عابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد

عابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد، قوتابی ئامادەیی کشتوکاڵ بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور لەلایەن سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوون و بێ سەروو شوێنن، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆریان نادیارە.


شه‌هید عابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد، ساڵی ١٩٦٤ لە ناحیەی بیارەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە بیارە خوێندووه‌ و بۆ خوێندنی قۆناغی ئامادەیی کشتوکاڵ چۆتە شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٧٩ چۆتە وڵاتی ئێران و  بۆتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی شەهید عەریف یونس عەلی کەسەربە بەتالیۆنی محەمەدی ڕەمەزان بووە و بەتالیۆنەکەش سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

ساڵی ١٩٨١ عابید ڕەحیم لەگەڵ هاوسەنگەرانی بەناوەکانی یونس عەلی و عەریف یونس و حەمە زەمەقی بۆ چالاکییەکی پارتیزانی چونەتە دەشتی شارەزوور، شەوێک بۆ پشوودان لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور ماونەتەوە، لەگەڵ خۆر هەڵاتندا هێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس چوار دەوری گوندەکەیان گرتووە، داوای خۆ بەدەستەوەدانیان لێکردوون و مەفرەزە سێ پێشمەرگەییەکە بڕیاریان داوە ڕووبەڕوویان ببنەوە، ڕووبەڕووبوونەوە دروست بووە و دوای چەند کاتژمێرێک هاوسەنگەرێکیان بەناوی حەمە زەمەقی شەهید بووە و قۆڵەکەی چۆڵ ماوەتەوە، دواتر چواردەوری عابید ڕەحیم و یونس عەلی و عەریف یونس دەدەن و بە برینداری دەستگیریان کردوون، زانیاریەکی سەرەتایی هەیە کە لە گرتووخانەی شاری موسڵ بیندراون، بەڵام لە دوای ئەوەوە تا ئێستاش بێ سەروشوێنن، عابید ڕەحیم یەکێکە لەو عابید ڕەحیم عەبدوڵا محەمەد لە ساڵی ١٩٨١ بێ سەروشوێن بووە.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر