شەڕی گوندی ئایچی

دوای هاتنی بارزانییه‌كان بۆ ئێران و پاش دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ شاری مهاباد، ئه‌و كۆماره‌ ساوایه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفت بووه‌، گرنگترینیان ئه‌و شه‌ڕانه بوون كه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆماری كوردستان و سوپای ئێران و هۆزه‌ نه‌یاره‌كانی كوردستان ڕوویاندا...


 دوای هاتنی بارزانییه‌كان بۆ ئێران و پاش دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له‌ شاری مهاباد، ئه‌و كۆماره‌ ساوایه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفت بووه‌، گرنگترینیان ئه‌و شه‌ڕانه بوون كه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆماری كوردستان و سوپای ئێران و هۆزه‌ نه‌یاره‌كانی كوردستان ڕوویاندا، كاتێك ئه‌و شه‌ڕانه‌ ڕوویاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی مستەفا بارزانی زۆربه‌یان له‌ هۆزی بارزانی بوون،‌ توانییان ڕۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر له‌و شه‌ڕانه‌ بگێڕن كه‌ له‌ نێوان هێزی كۆماری كوردستان و سوپای ئێران و هۆزه‌ نه‌یاره‌كانی كورد ڕوویاندا، گرنگی و ڕۆڵی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی ئه‌و كاته‌ زیاتر ڕه‌نگ دایه‌وه‌ كه‌ وا له‌ شه‌ڕی قاراوه‌ توانیان گورزێكی كوشنده‌ له‌ سوپای ئێرانی بوه‌شێنن. له‌ دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی قاراوه‌، له‌ ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦ جارێكی دیكه‌ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تری هێڵی به‌رگری شاری سه‌قز شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزی سوپای ئێران و به‌شێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی هێزی بارزانی و هێزی كۆماری كوردستان دروست بوو، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕە هێزه‌كانی كۆمار به‌ره‌و قه‌ڵای ژماره‌ ٢ی هێڵی به‌رگری سه‌قز پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.

له‌و كاته‌ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌كانی هێزی ئێران به‌ ناوی سەروان خەسرەوی كه‌ خۆی خه‌ڵكی شاری سنه‌ بوو، به‌ خۆی و چه‌ند‌ سه‌ربازێك بۆ ئاگاداربوون له‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ڕوات، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی هێرشی پێشمه‌رگه‌كانی كۆماری كوردستان ده‌بێت، خۆی و دوو سه‌رباز ده‌كوژرێن و سێ گروهبان و سه‌ربازێكیش بریندار ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌ربازێكیش به‌ برینداری به‌دیل ده‌گیرێت. له‌ دوای ئه‌و شكسته‌ش باری ده‌رونی هێزی ئێران له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوی ده‌ڕوخێت، بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ١٩٤٦ ژه‌نه‌راڵ ڕەزم ئارا فه‌رمانده‌ی ستادی ئه‌رته‌شی ئێران، له‌ گه‌ڵ سێ فه‌وجی سوپا كه‌ پێك ده‌هاتن له‌ ٥٠٠ كه‌س كه‌ به‌ تۆپ و تانك و فڕۆكه‌یش پاڵپشتی ده‌كران، دێته‌ ناوچه‌ی‌ سه‌قز و له‌وێ جێگیر ده‌بێت. له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سوپای ئێران هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان له‌ نێوان سه‌قز و سنووری عێراق هێزێكی ١٣٠٠٠ كه‌سیان كۆ كردبوو بۆ به‌رگریكردن له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دوژمن، له‌و هێزه‌یش ١٢٠٠ كه‌سیان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ بوون و فه‌رمانده‌كه‌یان مستەفا بارزانی بوو و ٩٠٠ بارزانیش له‌ گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان ده‌بن به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ نه‌بوون.

به‌ هاتنی فه‌رمانده‌ی ستادی ئه‌رتشی ئێران كه‌ له‌ به‌هێزترین پوسته‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی ئێران بوو بۆ ناوچه‌ی سه‌قز، گرنگی ئه‌و شه‌ڕە زیاتر بۆمان ئاشكرا ده‌بێت، چونكه‌ سوپاسالاره‌كانی ئێران به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان قبووڵ نه‌ده‌كرا كه‌ به‌و هه‌موو هێزوچه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ كه‌ ئه‌رتشی ئێران هه‌یبوو نه‌توانن له‌ به‌رامبه‌ر هێزێكی چه‌ند سه‌د كه‌سی له‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ ته‌نیا چه‌كی سووكیان به‌ ده‌ست بوو بۆ جاری دووه‌م تووشی شكست بێت، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ سه‌رله‌شكر حاج عەلی ڕه‌‌زم ئارا كه‌ فه‌رمانده‌ی ستادی ئه‌رتشی ئێران بوو و شاره‌زاییه‌كی پوخت و ته‌واوی له‌ سه‌ر ناوچه‌ كوردییه‌كان هه‌بوو، له‌ گه‌ڵ هێزێكی به‌رفراوان دێته‌ ناوچه‌ی سه‌قز بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی سه‌ربازی هێزی كۆماری كوردستان هه‌ڵبسه‌نگێنیت و بڕوانێته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكی ستراتیژی بۆ هێزه‌كانی ئێران دابڕێژێت تا له‌ داهاتوو ئه‌و شكستانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌. به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی له‌ دووه‌م شه‌ڕی خۆی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت سه‌ره‌نج و تێڕوانینی به‌رپرسانی كۆماری كوردستان بۆ لای بارزانییه‌كان زیاتر ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ داهاتوو ئه‌و هێزه‌ ده‌بێته‌ بڕبڕه‌ی پشتی كۆماری كوردستان و به‌ بێ پرس و ڕا وه‌رگرتن له‌ فه‌رمانده‌كانی هێزی بارزانی و به‌ تایبه‌تی مستەفا بارزانی هێچ شتێك ئه‌نجام ناده‌ن.


سه‌رچاوه‌كان:

١- نجفقلی پسیان،مرگ بود،بازگشت هم بود(تاریخچه‌ فرقه‌ دمكرات آذربایجان و حزب كومله‌ كردستان)،چاپ دوم،تهران،شركت سهامی چاپ،١٣٢٨.

٢- میرزا محمد امین مه‌نگوڕی،به‌سه‌رهاتی سیاسی كورد له‌ ١٩١٤وه‌ هه‌تا ١٩٥٨،به‌شی یه‌كه‌م،چاپی دووه‌م سلێمانی،چاپخانه‌ی روون،٢٠٠٠.

٣- ویلیام ایگلتون جونیر، جمهوری ١٩٤٦كردستان،سید محمد صمدی، مهاباد ،١٣٦١.


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى گەلنازکێ

شەڕى گەلنازکێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو بوو، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى لە ٢٤ ئابى ١٩٨٤، لە ئەنجامى هێرشێک کە حکومەتى بەعس کردیە سەر چەند ناوچەیەکى زاخۆ لە دەڤەرى بادینان، دواى هەشت ڕۆژ هێرش و پەلامارى بەردەوام، هێزەکانى حکومەت دووچارى شکستى گەورە بوون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێگەیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ چالاکییەکى پارتیزانیى هێزى پێشمەرگەى سنوورى دەڤەرى بادینان بوو، هێزێکى هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوى ڕێنجبەران و شەهید حەمید، سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە نزیک زاخۆ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەکى سەربازى و لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستی بەسەردا بگرن و گورزێکى گەورە بە سەربازانى ڕەبایەکە بگەیەنن، پاشان دەست بەسەر چەک و جبەخانە و بڕێکى زۆر کەلوپەلى سەربازیدا گیرا و دواتر گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر