یه‌كێكە له‌و شه‌ڕانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمار له گه‌ڵ سوپای ئێران ئه‌نجامی دا، شه‌ڕێكه كه له گوندی قوڵته ڕوویدا و پێنج سه‌د كه‌س له سوپای لێ بوو، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانیش پێك هاتبوون له‌٢٠ كه‌س له هێزی مه‌هاباد و چه‌كداره‌كانی گه‌وركی و دیوی سه‌رده‌شت و سوێسنی، له گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌یش ده‌بینین كه له هێزی بارزانیش مستەفا خۆشناو له‌و شه‌ڕه به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌و شه‌ڕه هێزی كۆماری كوردستان ده‌توانێت به‌و چه‌كه كه‌مه‌ی كه به ده‌ستیه‌وە بوو و زۆربه‌ی چه‌كی سووك بوو، گه‌مارۆی هێزی سوپای ئێران بدات. به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه هێزی ئێرانیش بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ژماره زۆره له هێزه‌كه‌ی كه له لایه‌ن هێزێكی بچووكی كۆمار گه‌مارۆ درابوو، نزیكه‌ی ٣٥٠ كه‌سی دیكه له سه‌ربازه‌كانی خۆی له شاری بانه وه‌كو هێزی پشتیوانی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ٥٠٠ سه‌ربازه ئابڵوقه دراوه ڕه‌وانه‌ی گوندی قوڵته ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كاره‌یش هیچ سوودێكی نابێت و له ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمار كه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی بارزانیش تێدا به‌شدار بوون ده‌توانن شكست به هێزی سوپای ئێران بهێنن، دوای ئه‌وه‌ی كه خۆیان دایه ده‌سته‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر ده‌ستی پێشمه‌رگەکان كه‌وت كه شتێكی زۆر باش بوو بۆ ئه‌و كات و ساته كه هێزی كۆمار له ڕووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه زۆر باش نه‌بوون.
به ئه‌نجامدانی ئه‌م شه‌ڕه و شه‌ڕه‌كانی دیكه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی هێزی بارزانی و هێزی كۆماری كوردستان له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی كۆماری كوردستان، گرنگی ئاماده‌بوونی هێزی بارزانی له‌و قۆناغه هه‌ستیاره كه كۆماری كوردستان تێدا بوو زیاتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه توانیان به سوود وه‌رگرتن له‌و هێز و توانایه‌ی كه هه‌یان بوو به باشی به‌رگری له‌و به‌رانه بكه‌ن كه سپێردرابوو به ده‌ستیان و كۆل نه‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای ئێران. له لایه‌كی دیكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی له‌و قۆناغه به ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش ئه‌وه بووه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه و گرفتانه‌ی كه هه‌یانبووه له نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه بگره هه‌تا نه‌خۆشی و كه‌می خواردەمه‌نی، به‌ڵام هه‌رده‌م ئاماده بوونه كه گیانی خۆیان له ڕێبازی كۆماری كوردستان به‌خت بكه‌ن. به پێچه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌ی هۆزه‌كانی ئێران كه نه كێشه‌ی شوێنیان هه‌بوو و نه كێشه‌ی كه‌می خواردن و كێشه‌ی ته‌ندروستی.
سه‌رچاوه:
١- هه‌ژار موكریانی، چێشتی مجێو‌ر، چاپی سێیه‌م، -، په‌خشانگای ئازادی، ٢٠٠٩.