شەڕی شەڕانش ١٩٧٦

ئه‌و شه‌ڕه‌ بریتی بوو له‌ چاڵاكیه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ناوچه‌ی قه‌لا سه‌لمانیێی ده‌ڤه‌ری سندی له‌ بادینان له‌ ١٨ی ئابی ١٩٧٦، كه‌ هێزیكی سه‌ربازی سوپای عێراق كه‌وته‌ كه‌مینی پێشمه‌رگه‌وه‌‌، له‌ ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه‌ توانی زیانێگی گه‌وره‌ به‌و هێزه‌ی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ كه‌ خۆی له‌ ده‌یان كوژراو و برینداردا بینیه‌وه‌ و له‌ ناویاندا ئه‌فسه‌‌رو پله‌دار هه‌بوو.


 له‌ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌ ئاداری ١٩٧٥ سه‌ركردایه‌تی كورد بیری له‌ به‌رده‌وامی شۆڕش كرده‌وه‌، كه‌وا پێویسته‌ به‌ چاڵاكی پێشمه‌رگه‌وه‌ بێته‌وه‌ مه‌یدانی خه‌بات، هه‌رچه‌نده‌ سه‌ركردایه‌تی  شۆڕش ئه‌و ماوه‌یه‌ له‌ دۆخی ئاواره‌یی و ژێر چاودێری وڵاتی ئێراندا ده‌یگوزه‌راند، به‌ڵام به‌ هه‌ر شێوازێك بێ بواری ئه‌وه‌شی ڕه‌خساند كه‌ شۆڕش ده‌ست پێبكاته‌وه‌ و ده‌سته‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ بخزێنێته ناوچه ‌و ده‌ڤه‌ره‌ جیاجیا كانى كوردستان، تاكو به‌ گوێی ڕژێمی عێراقدا بچرپێنێ كه‌ شۆڕش به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و داكۆكی كردن له‌ مافی كورد لێ خۆشبوونی ئه‌سته‌مه‌.

      دیاره‌ خه‌باتی ئه‌و جاره‌ی شۆڕشی كورد خۆی له زۆرێك چاڵاكی پێشمه‌رگه‌یی ده‌بینیه‌وه‌ لێره‌ و له‌وێ و دوور له‌ شه‌ڕی به‌ره‌یی، كه‌ به‌هه‌ر هۆكارێك بێ نه‌هێڵن ڕژێمی عێراق ئۆقره‌یی به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێ و له‌ ئاسووده‌یدا ژیان هه‌ڵ بكا، ئه‌وه‌ بوو له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٧٦ شۆڕشی چه‌كداری ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و جارێكی تر هیوا و ئومێدی به‌ دانیشتوانی كوردستان به‌خشی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی ‌ مێژوویی بوو له‌ دیرۆكی كورددا، له‌و پێناوه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ درێژایی شۆڕش زۆرێك چاڵاكی و كرده‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كان ئه‌نجامدا و گورزی گه‌وره‌ی به‌ یه‌كه‌ سه‌ربازی و ئه‌منی و چه‌‌كداریه‌كانی ڕژێمی عێراق گه‌یاند.   

    ئه‌و چاڵاكییه‌ی كه‌ له‌و چه‌ند دێره‌ نوسینانه‌دا ده‌مانه‌وێ‌ لێی بدوێین شەڕی شەڕانشه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ‌نێوان شه‌ڕانش و ده‌شتی ته‌خێ له‌ ناوچه‌ی قه‌ڵا سه‌لمانیێی ده‌ڤه‌ری سندی، دیاره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه‌ به‌دوای هه‌لێكدا‌ گه‌ڕاوه‌ كه ده‌رفه‌تی‌ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وێ گورز له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق بسره‌وێنێ، ئه‌وه‌ بوو سه‌ر له‌ به‌یانی ١٨ی ئابی ١٩٧٦ هێزێكی سوپای عێراق كه‌وته‌ كه‌مینی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوانیاندا ڕوویدا، دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌ توانی زیانێكی گه‌وره‌ به‌و هێزه‌ی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ، كه‌ بریتی بوو له‌ كوژرانی دوازده‌ سه‌رباز له‌ نێویاندا ئه‌فسه‌رێكی به‌ پله‌ی نه‌قیب و یه‌كێكی دیكه‌ به‌ پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م هه‌بوون، هه‌روه‌ها شوفێرێكی ئۆتۆمبێل‌ به‌ پله‌ی عه‌ریف و چه‌ند پله‌دارێكی تریش له‌ناو كوژراوه‌كاندا هه‌بوون، ده‌ستكه‌وتی ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه‌ بریتی بوو له‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كی كلاشینكۆف. 

      هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و جۆره‌ چاڵاكیانه‌ی پێشمه‌رگه ناچنه‌ بواری ئازادكردنی ناوچه‌یه‌ك كه‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی به‌سه‌‌ردا گرتبێ و تێیدا مابێته‌وه‌، به‌ڵكو لێدانێك بوو‌ له‌ یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپا له چوارچێوه‌ی چالاكیه‌ پارتیزانیه‌كانی شۆڕش و مۆڕالێك بوو‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌‌ له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌ی، له‌ هه‌مان كاتیشدا په‌یامێك بوو‌ بۆ ڕژێمی ئه‌و سای عێراق كه‌ شۆڕش به‌رده‌وامه‌ بۆ دا‌كۆكی كردن له‌ مافی خه‌ڵكی كوردستان.    ‌  ‌   ‌        ‌  


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ‌‌ غازی عادل گه‌ردی: پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ خزمه‌ت بارزانیدا، به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م، توركیا- ٢٠٢١.

  2.  مه‌سعود بارزانی: بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆرشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.      

  3. جه‌مال فه‌تحوڵله‌ ته‌یب: بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له‌ باشوری كوردستان ١٩٧٦-١٩٨٠، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی شه‌هاب، هه‌ولێر-٢٠١٢.


بابەتی پەیوەندیدار

لێدانى ڕەبایەکانى باوەکراوەى پشتى ڕایات ١٩٨١

هێرشکردنە سەر دوو ڕەبایەى پشتى ڕایات چالاکیەکى پێشمەرگەیی پارتیزانى بوو دژى سوپاى عێراق لە دەڤەرى باڵەکایەتى، هێزێکى پێشمەرگەى هاوبەشى پارتی دیموکراتى کوردستان و حزبى سۆسیالیستى کوردستان، لە ڕۆژێکى بەهارى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر هەردوو ڕەبایەکە و زیانى گیانیان پێ گەیاندن لە کوشتیار و بریندار، بە بیانووى ئەوەى کە هەڵسوکەوت و مامەڵەیان توند بوو لەگەڵ خەڵکى ناوچەکەو هەراسانیان دەکردن.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەربەند ١٩٨٣

شەڕى دەربەند چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژى سوپاى عێراق، کە لە شەوێکى بەهارى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر سەربازگەى دەربەندى نزیک شارۆچکە چۆمان لە دەڤەرى باڵەکایتى، بە ئامانجى پیشاندانى هێز و بازووى شۆڕش و درێژەدان بە چالاکى پارتیزانى، دواى شەڕێکى نیو کاتژمێری و دروستکردنى پشێوى و ئاڵۆزى لە ناو سەربازگە دەستیان لە شەڕەکە هەڵگرت و شوێنەکەیان جێ هێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕی هەریر ١٩٨٢

شەڕى هەریر چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەگەى لیژنە ناوچەى باڵەکى سەربە لقى دووی پارتى دیموکراتى کوردستان بوو، کە لە شەوێکى هاوینى ساڵى ١٩٨٢ لە دۆڵی بالیسانەوە دابەزینە ناو شارۆچکەى هەریر و هێرشیان کردە سەر بنکەى ڕێکخستنی حزبى بەعس، دواى شەڕێکى زیاتر لە نیو کاتژمێر توانیان زیانى گیانى و ماددى بە ئەندام و پاسەوانانى ڕێکخراوکە بگەیەنن، پاشان شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان لە دۆڵی بالیسان.

زانیاری زیاتر

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر