شەوکەت نەجات عومەر لە ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی دێزوی پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٩٥ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٩٧ شەهید بووە.
شەهید شەوکەت نەجات عومەر دێزویی ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی دێزو سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. سەلت بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٨٧ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە لە شاری ورمێ نیشتەجی بووە. ساڵی ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە کۆمەلگای بەحەرکە نێشتەجی بووە.
ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە رێکخراوی مزوری کارى کردووە. هەمان ساڵدا بۆتە پێشمەرگە لە فەوجی ٢ی لیوای ١٠٣ی سوپای بارزان. بەشداری چەندین شەڕى کردووە.
ساڵی ١٩٩٧ لە دەڤەرى مزوری باڵا لە کاتى هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەهید بووە و لە گۆرستانی گوندی سێلکێ لە دەڤەرى مزوری باڵا بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

