شه‌ڕه‌كانی ئه‌زمەڕ و چوارتا

لە زنجیرە شەڕەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای عێراق، له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ١٩٦٥ له‌ ده‌ڤه‌ری چوارتا و چیای ئه‌زمه‌ڕ کە سەر بە پارێزگای سلێمانیە شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕوویدا...


لە زنجیرە شەڕەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای عێراق، له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ١٩٦٥ له‌ ده‌ڤه‌ری چوارتا و چیای ئه‌زمه‌ڕ کە سەر بە پارێزگای سلێمانیە شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕوویدا، چوارتا ناوه‌ندی قه‌زایه‌كی گرنگ و ستراتیژی بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌.


ئامادەکارییەکان

سوپا به‌ مه‌بەستی گرتنی ناوچه‌كه‌ و ڕاوه‌دوونانی هێزی پێشمه‌رگه بوو‌ له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٦٥ به‌ به‌شداری لیوای پێنج و لیوای بیست، له‌ ده‌رفه‌تێك كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕێی  هێرشێكی وەها نه‌ده‌كرد، هێرشیان كرده‌ سه‌ر چیای ئه‌زمەڕ، شه‌ڕه‌كه‌ زۆر سه‌خت و خوێناوی بوو، ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند، سوپای عێراق توانی شكست به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بهێنێت و ته‌واوی چیای ئه‌زمەڕ و ده‌ڤه‌ری چوارتا داگیر بكات.

ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سوپای عێراق ده‌ره‌نجامی به‌رگری نه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ ناوچه‌كه‌، به‌به‌راورد له‌ شه‌ڕی شوێنه‌كانی تر هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كرد، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سوپای عێراق كاریگه‌ری زۆری كرده‌ سه‌ر داته‌پینی وره‌ی خه‌ڵك به‌گشتی و پێشمه‌رگه‌ به‌تایبه‌تی، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای عێراق تووشی ‌له‌ خۆبایبوون بوو به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی کە لەو شەڕەدا وه‌ده‌ستی هێنا.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى گەلنازکێ

شەڕى گەلنازکێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو بوو، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى لە ٢٤ ئابى ١٩٨٤، لە ئەنجامى هێرشێک کە حکومەتى بەعس کردیە سەر چەند ناوچەیەکى زاخۆ لە دەڤەرى بادینان، دواى هەشت ڕۆژ هێرش و پەلامارى بەردەوام، هێزەکانى حکومەت دووچارى شکستى گەورە بوون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێگەیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ چالاکییەکى پارتیزانیى هێزى پێشمەرگەى سنوورى دەڤەرى بادینان بوو، هێزێکى هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوى ڕێنجبەران و شەهید حەمید، سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە نزیک زاخۆ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەکى سەربازى و لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستی بەسەردا بگرن و گورزێکى گەورە بە سەربازانى ڕەبایەکە بگەیەنن، پاشان دەست بەسەر چەک و جبەخانە و بڕێکى زۆر کەلوپەلى سەربازیدا گیرا و دواتر گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر