مەولود رەسوڵ عەبدوڵا

شه‌هید مەولود ڕەسوڵ عەبدوڵا ناسراوە بە (مەولودە سۆر)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی فەرماندی بەتالیۆنی وەرگرتووە، فەرماندەی یەکێک لە دەستەی چالاکی ناو شاری هەولێر بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە چیای ماکۆک شەهید بووە.


ژیاننامە

 مەولود رەسوڵ عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٤١ لە قەزای مەخمور لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌ خێزانه‌كه‌ی ناوی نەجیبە عەزیز بووە و خاوه‌نی دوو كوڕ بووه‌ به‌ناوه‌كانی هەڵگورد و هەندرێن.


خەباتنامە

مەولود رەسوڵ عەبدوڵا، لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی فارس باوە سەربە هێزی دەشتی هەولێر، بەهۆی قارەمانی و چاونەترسی هەرزوو دەبێتە جێگەی متمانەی فارس باوە و دەینێرێت بۆ خزمەتی کاک ئیدریس بارزانی و دەبێتە پێشمەرگە لە دەستەی چالاکیەکانی ناوشاری هەولێر کە ڕاستەوخۆ فەرمانیان لە کاک ئیدریس وەرگرتووە، وە دواتر لەگەڵ هەریەک لە سەید کاکە و ئەکرەم مەنتک چەند جارێک بۆ ئەرکی تایبەت دەچنە ناو شاری هەولێر و بە سەرکەوتوی ئەرکەکەیان جێبەجێ دەکەن و دەگەرێنەوە لای کاک ئیدریس.

شه‌هید مەولود رەسوڵ عەبدوڵا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاك بووه‌، چه‌ندین ئه‌رك و چالاكی نهێنی ئه‌نجام داون، کۆدی دەستەکەیان (جۆ بکرین) بووە کە زۆربەی چالاکیەکانیان بەو کۆدە دەست پێکردووە، دواتر پلەی فەرماندەی دەستەی چالاکی ناوشار و پلەی فەرماندەی بەتالیۆن وەردەگرێت.

لە ساڵی ١٩٧٥ هێزێکی زۆری سوپای ڕژێم هێرش دەکاته‌ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای ماکۆک، دوای تێکشکانی هێرشەکەو پاشەکشەی سەربازەکان بە سەختی بۆردوومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کراوە، شه‌هید مەولودە سۆر لەو بۆردوومانە تۆپێکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هەر ئەوڕۆژە و دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە هاوسەنگەرانی لە چیای ماکۆک بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر