حەمەد ئەمین تاهیر ساڵح عەلی

شه‌هید حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید حەمەد ئەمین تاهیر ساڵح عەلی لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی چیوەی سەربە دۆڵی بالیسان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، خێزاندار بووه‌ و خێزانه‌كه‌ی ناوی هەمین مەحەمەدە، خاوه‌نی كچ و كوڕێكه‌ به‌ناوه‌كانی خانزاد و مسته‌فا.  


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، لە ‌هێزی دەشتی هەولێر کە لەوکاتدا سابیر شیخ جامی فەرماندی هێز بووە بۆته‌ پێشمه‌رگه‌.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە ڕووبەڕوو بونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس کە هێرشیان بردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای شیشار، فیشەک بەر حەمەدئەمین کەوتووە و شەهید بووە، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ گوندی چیوە و لە کاتی بەخاک سپاردنی فرۆکەی ڕژێم بۆمبارانیان دەکات و چەند هاوسەنگەرێکی و گوندنشینانی چیوە بریندار دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر