شاخەوان عەبدوڵا ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ لە خولی سێیەم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، ساڵى ٢٠٢٢ لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق بۆتە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.
لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەڵبژێردرا.
سەرچاوە:
١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.