سەیفەدین عومەر خدر عومەر

سەیفەدین عومەر خدر عومەر، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە گرتنەوەی پارێزگای کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١ فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


ژیاننامە

شەهید سەیفەدین عومەر لە ساڵی ١٩٧٢ لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتوی شاری هەولێر بووە و دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە، سەرقاڵی کەسابەتی ناو بازاڕی هەولێر بووە .


خەباتنامە

شەهید سەیفەدین لە ساڵی ١٩٩١ چەکی هەڵگرتووە و بۆتە پێشمەرگە لەلای خەسرۆ کاوانی و هێزەکانی سەربە ناوچەی شەقڵاوە، لە ڕاپەڕێنە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری لە ئازادکردنی قەزای شەقڵاوە و کۆڕێ و پارێزگای هەولێر و پارێزگای کەرکووکی کردووە.

لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئاداری ١٩٩١ لە ئازادکردنی پارێزگای کەرکووک، لە سەربازگەی خالید فیشەک بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر