سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایی لە گوندی ئەرگۆش خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى زۆزک و هندرێن و سەرتیز و گەرووی عومەرئاغاى کردووە. پلەى ئامر فەسیلى لە هێزى باڵەک وەرگرتووە.

ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە و لە هێزی بارزان بۆتە پێشمەرگە، لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ لە گوندى مێرۆزى ناحیەى شێروان مەزن لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە. لە گورستانی زولفەقاری شارۆچکەى هەریر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر