سەیفەدین توفیق سەیفەدین مزوری

سەیفەدین توفیق سەیفەدین، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی مەمیدای ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، ساڵى ١٩٨١ شەهید بووە.


سەیفەدین توفیق سەیفەدین، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی مەمیدای ناحیەی شێروان مەزن  قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. سەڵت بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەى ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە.

ساڵى ١٩٧٩ لە تەمەنى نەجوانی پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨١ لەکاتى پەلامارى هێزەکانى حزبی دیموکراتى کوردستان بۆ سەر مەزاری بارزانى نەمر لە گوندی هەلەجی ناوچەی مەرگەوەڕ ل رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بووە و لە گۆڕستانى مەلاباسەک لە ئۆردوگاى زێوە بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر