سەلیم عەلی فەقێ محەمەد

سەلیم عەلی فەقێ محەمەد، لە ساڵى ١٩٥١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بۆ ماوەی ٨ ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە چیای سەفین شەهید بووە.


ژیاننامە

سەلیم عەلی لە ساڵی ١٩٢٩ لە گوندی بێلینگەی سەر بە شارەدێی هیرانی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خێزانی ناوی خاتون عەبدوڵ یە سێ کچى هەبوون بە ناوەکانی ئەسمەر، شوکریە، پیرۆز. لە ساڵی١٩٦٥ شه‌ڕی كه‌پكی شه‌هیدان له‌ چیای سه‌فین شه‌هید ده‌بێت.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٥١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٥٣ لە قەزای شەقڵاوە دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی نوگرەسەلمان و ماوەی ٨ ساڵ زیندانی سیاسی دەبێت، لە ساڵی ١٩٦١ ئازاد دەبێت.

دوای ئازادبوونی، لە ساڵی ١٩٦١ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مەحمود کاوانی دەکات لە هێزی سەفینی سەر بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە داستانی گرتنی قشڵەی دەربەندی گۆمەسپان بەهۆیی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمەوە بریندار دەبێت.

لە ساڵی ١٩٦٥ لە بەرگریکردن لە  کەپکی شەهیدان لە چیای سەفین  چوار فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و شەهید دەبێت، هاوسەنگەرانی تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ شارەدێی هیران و لە گۆڕستانی هیران بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر