سەلام عارف عەبدوڵا محەمەد

سەلام عارف عەبدوڵا لە ڕێکخستنە نهێنیەکانی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجە و پێشمەرگەی شۆڕشى گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.


سەلام عارف، لە ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی گردە نازێی دەشتی شارەزووری سەربە ناحیەی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە شانەی نهێنی شەهید ئەکرەم حەمەعەلی سەربە ڕێکخستنە نهێنیەکانی لێژنەی ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، کە لەوکاتەدا شەهید ئەکرەم حەمە عەلی کادری ڕێکخستنی لێژنە ناوچەی هەڵەبجە بووە.

شەهید سەلام عارف لە ساڵی ١٩٨١ چەکی هەڵگرتووە و بۆتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی باڵانتەران بە بەرپرسیاریەتی مام والی حاجی عارف سەربە لێژنە ناوچەی هەڵەبجە. لە بەرواری ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٣ سەلام عارف و مام والی حاجی عارف بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکی پارتیزانی چوونەتە ناو شارى سەیدسادق، لە کاتى گەڕانەوە لە دەروازەی سەیدسادق کەوتوونەتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس و ڕووبەڕووی هێزەکەی دوژمن بوونەتەوە و نزیکى شەش کاتژمێر بەرگریان کردووە، بەڵام بەهۆی گەیشتنی هێزی پاڵپشتی بۆ جاش و سەربازەکانی بەعس، لەئەنجامدا سەلام عارف شەهید بووە و مام والی حاجی عارف بە برینداری خۆی دەرباز کردووە لە بۆسەکە.


 سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر