سەلام سەعید ئیبراهیم

سەلام سەعید ئیبراهیم، لەساڵی ١٩٩٨ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی هەمان ساڵ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای گرداڵ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


شەهید سەلام سەعید ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی کاولۆکان سەربەقەزای ڕەواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩٨ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، لەهەمان ساڵ بۆتە پێشمەرگە و دواتر بۆتە سەرپەل لە سوپای سیدەکان، لە شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی هەمان ساڵ، لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای گرداڵ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر