سەلاح محەمەد شەریف

شەهید سەلاح محەمەد شەریف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەگەڵ دوو هاوسەنگەری لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بوونە.


سەلاح محەمەد شەریف ناسراوە بە سەلاح حاجی شەریف، ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی وڵەسمتی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ کۆمەڵگای زۆره‌ملێی شانێر ڕاگوێزراوه‌، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی مریەم فەتاح بووە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە بە ناوەکانی ئاکۆ، شاهۆ، حەلیمە، چنور.

ساڵی ١٩٨٠ لە بارەگای هێزی سورێنی سەربە لێژنە ناوچەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، کە لەوکاتەدا مەلا عومەری بانی بنۆک فەرماندەی هێزەکە بووە.

بەشداری شەڕی ڕەزڵە و پاڕەزان لە ساڵی ١٩٨١، شەڕی سەربەڵخە لە ساڵی ١٩٨٢، شەڕی ئەحمەد ئاوا لە ساڵی ١٩٨٧، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور و بناری چیای سورێن کردووە.

ساڵی ١٩٨٨ سەلاح محەمەد و دەستەیەک لە هاوسەنگەرانی لەسەر پردی ئاوی ڕیشێن لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان سەلاح مەحەمەد و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی توفیق ڕەحیم و جەلال پێنجوێنی شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر