سەعید ئەحمەد حەسەن

سەعید ئەحمەد حەسەن، سالی ١٩٧٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی درگەڵە بەهۆی تۆبپارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.


شەهید سەعید ئەحمەد حەسەن، لەساڵی ١٩٤٨ لە گوندی ماویلیان سەر بە قەزاى ڕواندزى پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوند نشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە،  خوێندەواری نەبووە،   ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.

ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لەلای بێجان جندۆ کە ئەوکات سەرقۆڵ بووە لەهێزی باڵەک بووە، لەشەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری کردووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی دەرگەڵە بەهۆی  تۆپبارانی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر