سەعید عەبدولڕەحمان عارف بارام

شەهید سەعید عەبدولڕەحمان ناسراو بە سەعەی کاکە بچکۆل، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٤ لە کانى بەردەکانى چیاى شێرکوژ شەهید بووە.


سەعید عەبدولڕەحمان ناسراو بە سەعەی کاکە بچکۆل، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی کانی بەردینەی سەربە ناحیەی سەرچناری قەزای دووکان پارێزگاى سلێمانى لە دایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ناو کانە بەردەکانی گوند بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنی دوو کچ بووە. 

سەعید عەبدولڕەحمان، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقى٣ سەربە بەتالیۆنی دۆڵە ڕووتی سەربە هێزی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٤ بەشداری شەڕی کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی، شەڕی کارگەی شەکرەکەی شاری سلێمانی، شەڕی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ، هێرشی فراوان بۆسەر چیای ئەزمەر بە بەشداری هێزی ڕزگاری و هێزی خەبات، شەڕی کێوە ڕەش و دۆڵی شەهیدان، شەڕی قەیوان ماوەت و شەڕی سەربازگەی سەلام کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤ پلەی سەرپەلی لە لقی ٣ی بەتالیۆنی دۆلە ڕووت وەرگرتووە. 

ساڵى ١٩٧٤ لە کانى بەردەکانى چیاى شێرکوژ بەر تۆپبارانى تۆپهاوێژى سوپاى عێراق کەوتووە و شەهید بووە، لەلایەن هاوسەنگەرانى تەرمەکەى دەگوازرێتەوە بۆ گوندى خەیاڵ و لەوێ بەخاکى دەسپێرن.  


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر