شه‌هید سەعید حه‌مه‌د سۆفی فه‌قیانه‌یی، ناسراوه به (سەعید حه‌مه‌د خۆشناو)، ساڵی ١٩٣٩ له گوندی فه‌قیانی دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له دایكبووه. خوێنده‌واری نه‌بووه. خێزاندار بووە و خاوەنى پێنج کوڕ و چوار کچ بووە.
ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنى ٣ی هێزى باڵەک بە فەرماندەیی مەلائەمین، لەگەڵ محەمەد زیاد فەقیانى بۆتە پێشمەرگە، به‌شداری زۆربه‌ی شهڕەكانی دەڤەرى ڕواندزی کردووە لەوانە شه‌ڕی چیاى كوڕە‌ك، داره‌هیشك، کێل کێل و شهڕەكانی دیكه‌ی دۆڵی ئاكۆیان دژ به ڕژێمی به‌عس.
له ڕۆژی ٧ی نیسانی ١٩٧٤ له به‌ری چیای كوڕە‌ك له ئه‌شكه‌وتێ داره‌هیشك، له سنووری گوندی فه‌قیانی سه‌ر به قه‌زای ڕواندز به تۆپبارانی سوپای عێراق شه‌هید بووه. لە گۆڕستانی گه‌رده گه‌ردی قه‌زای ڕواندز به خاك سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

