سەدرەدین گولمحەمەد عەبدولمەجید

سەدرەدین گولمحەمەد عەبدولمەجید ئەرگۆشی مزوری لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە رێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٧٧ شەهید بووە.


شەهید سەدرەدین گولمحەمەد عەبدولمەجید لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. تا قۆناغى ناوەندى لە گوندى ئەرگۆش خوێندووە، خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بووە.

 ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە رێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە هەمان ساڵ بۆتە پێشمەرگە، بەشداری چالاکییە سەرەتاییەکانى شۆڕشی گوڵانى کردووەو
ساڵی ١٩٧٧ لە شەرێکی سەپێنراوی سەر پارتی لە دەشتی لۆک لە گوندی باوێ شەهید دەبێت. لە گۆڕستانی باوێ بە خاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر