سیروان سالح مەولود ئەرگۆشی

سیروان سالح مەولود ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٨٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.


شەهید سیروان سالح مەولود ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ئەرگۆش ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. قۆناغى خوێندنى دواناوەندى لە وڵاتى ئێران خوێندووە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان گەڕاوەتەوە کوردستان.

ساڵى ١٩٨٨ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ لە هێزی بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٨ بەشدارى شەڕى خواکوڕکى دژى سوپاى عێراق کردووە. ساڵى ١٩٩٢ دواى ڕاپەڕین پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر