سوبحی ئەسکەندەر حاجی ئەرگۆشی

شەهید سوبحی ئەسکەندەر حاجی ئەرگۆشی لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک دەبێت.لە ساڵی ١٩٨٥ دەبێتە پێشمەرگە.لە ساڵی ١٩٩١ شەهید بووە.


شەهید سوبحی ئەسکەندەر حاجی لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، تا قۆناغى ناوەندى لە گوندى ئەرگۆش خوێندووە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ بوونە. خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. هەمان ساڵ شەهید کراوە.

ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات و لە هێزى بارزان دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری چەندین چالاکى و شەڕى کردووە. ساڵى ١٩٩١ وەک پێشمەرگەیەک دەگەڕێتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕین دەکات، هەمان ساڵ شەهید بووە و لە گۆڕستانى زڵفەقاڕی شارۆچکەى هەریر بەخاک سپێردراوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر